الثلاثاء، 17 نوفمبر 2009

حوار مجلة كولان مع رؤى البازركان

أجرى الحوار
شوان تافينك/ أربيل
مدير تحرير مجلة كولان






Thu,November 19, 2009

نووسەر و میدیاكاری عێراقی (روئا بازرگان) بۆ گوڵان


(روئا بازرگان) ناوێكی نامۆی نێوەندی رۆشنبیری عێراقی نییە، ئەو ساڵانێكە وەك چالاكوانێكی سەرسەخت لە رێگەی نووسین و هونەری شێوەكارییەوە داكۆكی لە ئێش و زوڵم و مافەكانی ژنانی عێراق و رۆژهەڵات دەكات، خانمی (بازرگان) وێڕای ئەوەی هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە بواری هونەری شێوەكاریدا هاوكات خودان بڕوانامەی دبلۆمیشە لە زانستی كۆمەڵناسی و ئەندامی یەكێتی نووسەرانی عەرەب و كۆمەڵەی پاراسایكۆلۆژی عێراقیشە، تا ئێستا (4) پێشانگای شێوەكاری تایبەتی لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق كردۆتەوە، (روئا) وێڕای كارە هونەرییەكانی لە بواری میدیا و نووسینیشدا حزورێكی بەرچاوی هەیە، چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی و رادیۆیی دەربارەی ئاریشە و داواكارییە هەنووكەییەكانی ژنانی عێراقی پێشكەش كردووە، گرنگترینیان بەرنامەی (العین الاخری) لە كەناڵی ئاسمانی (البغدادیة) و (أدم و حواء) لە كەناڵی ئاسمانی (السومریة)، هەفتەنامەی (گوڵان) لە درێژەی خستنەرووی دیدوبۆچوونی نووسەر و پسپۆرانی واری توندوتیژی ژێندەری و یەكسانی، ئەمجارە خانمی (بازرگان)ی دواند و ئەم گفتوگۆیەی لێكەوتەوە.

وەك دەزانن توندوتیژی زێتر لە شێوە و جۆرێكی هەیە، لەوانە توندوتیژی خێزان و توندوتیژی دژ بە ژنان و..تاد، ناكرێ بڵێین تەنیا لە كۆمەڵگە دواكەوتووەكاندا گەرای داناوە، بەڵكە لە ئەوروپا و ئەمەریكاش رۆژانە تۆمار دەكرێ، بەڵام ئەوەی مەبەستمە بپرسن بۆچی لە كۆمەڵگە دواكەوتووەكان و تایبەت لە كۆمەڵگە ئیسلامییەكاندا بڵاوترە؟

- توندوتیژی دیاردەیەكی كۆنینەی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتییە واتە كردارێكی تازە لەدایك بوو نییە، كەلتوورێكی رەگ داچەقیوە، بێگومان لێرەدا مەبەستم تەنیا توندوتیژی ژێندەری نییە، بەڵكو توندوتیژییە بەمانا گشتییەكەی، ئامانج لەو كردارە ئیرهاب و ترساندنی لایەنی بەرامبەرە لە پێناو زاڵبوون و خۆسەپاندن بەسەریدا، ئەمڕۆ توندوتیژی بۆتە بەشێك لە سیما و كەلتووری مرۆڤی سەردەم، هەریەكەو لەلای خۆییەوە هەوڵدەدات دەرهەق لەخۆی بێ هێزتر پەیڕەوی بكات، پیاوانیش بێبەش نین لەو كردارە و زۆرێك لەوانیش رۆژانە دەبنە قوربانی، بەڵام لەبەر ئەوەی لە كۆمەڵگە دواكەتووكاندا ژنان بازنەی هەرە بێهێزن بۆیە رەشەبای توندوتیژی زۆرتر و فراوانتر ئەوانی گرتۆتەوە، ئەوە تەنیا ئافرەتان نین كە بەدەست نادادپەروەری و نەبوونی ئازادییەوە دەناڵێنن، بەڵكو تاكی رۆژهەڵاتی بەهەردوو ژێندەرییەوە بۆتە خۆراكی دیكتاتۆرییەت و رەچاو نەكردنی مافی مرۆڤ، تا ئێستا ئەو تاكە بێ ئیرادەیە نازانێ ئەرك و مافەكانی چین یان هێڵێكی دیاریكراوی نییە بۆ جیاكردنەوەیان، ئەمە جگە لەوەی سەرتاپای كایەكانی ژیانی رۆژهەڵات (سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و..تاد) بەدەست دواكەوتن و هزری كۆنینەوە دەناڵێنێ، بەگشتی هەموو ئەوانە وایان كردووە توندوتیژی لە رۆژهەڵاتدا گەورە و ترسناك خۆی نیشان بدات.

بەڵام لە كۆمەڵگە ئیسلامییەكاندا زێتر بەرچاو دەكەوێ، لە كۆمەڵگە دواكەوتووە نائسیلامییەكان هەمان رێژە و قەبارە تۆمارنەكراوە، ئەگەر وایە فاكتەرەكانی چۆنی دەسنیشان دەكەن؟

- بەڵێ، لەو كۆمەڵگانەدا نیشانەكانی زوڵم و دواكەوتوویی زیاترە ئەوە لەبەر ئەوە نییە ئاینێكی دیاریكراوی وەك ئیسلام لەوێدا بڵاوە بەڵكو لەبەر ئەوەیە كەلتووری كۆمەڵگە و پەروەردە و ژێردەستی تاكو سایكۆلۆژیای ناكامڵ كەلتووری توندوتیژیان دروست كردوە، رێژەی ئافرەتە نەخوێندەوارەكان لە عێراق مرۆڤ تووشی شۆك دەكات، ئایا نەخوێندەواریش جۆرێك نییە لە جۆرەكانی توندوتیژی مەعنەوی ئایا بێوەژن بوون و هەژاریش هۆیەك نین تا ساڵانە دەیان هەزار ئافرەت بكەونە بەر بەرداشی توندوتیژی و باندەكانی لەشفرۆشی؟ لەهەر كۆمەڵگەیەكدا رێژەیەكی زۆری ژنان نەخوێندەوار بن یان خودان داهاتێكی تیابەت بەخۆیان نەبن، دەبێ چاوەڕێی نایەكسانی و توندوتیژی ژێندەری بكەی، ئەمانە ئافرەت دەكەنە نیچیرێكی بێ پەڕوباڵ بۆ دوژمنانی، تەنیا مانایەك لە پەیڕەوكردنی توندوتیژی ژێندەری ترسە لە ئیرادەی ئافرەتان و سەربەخۆبوونیان، پەیڕەوكارانی توندوتیژی بەهۆی ئەو رەفتارەیان گەرەكیانە بەردەوامی بە باڵادەستی خۆیان بدەن و ئافرەتانیش هەر لە پەراوێزدا بە پاشكۆی خۆیان بهێڵنەوە.

• گفتوگۆو رای جیاواز هەیە دەربارەی كاریگەری یاسا و هەمواركردنی یاسا كۆنەكان لەگەڵ كاریگەری لایەنی هۆشیاری، بەمانایەكی دیكە ئایا هەنگاوە ئابووری و كۆمەڵایەتی و هۆشیارییەكان كاریگەرن یان هەمواركردنی یاساكان؟

- پەتایەكی سەرەكی كۆمەڵگە رۆژهەڵاتییەكان، سەروەرنەبونی یاسایە، یان جێگیر نەبوونی و جێبەجێنەكردنیەتی بە یەكسانی، گەر هاووڵاتیان هەست بە یەكسانی نەكەن و هەست بكەن هەموو لایەك وەك یەك نین لەبەردەم یاسادا ئەوا هەستی غوبن و نادادپەروەری لەناخیاندا بەرجەستە دەبێ و شەریعەی دارستان تەحەكوم دەكات، ئەم رووە فەرمییەكی بەرقەراربوونی یاسایە كە یەكسانی بەقەرار دەكات، بەڵام لە رووی كۆمەڵایەتییەوە كەشوهەوای یەكسانی و سەرەتاكانی دادی ژێندەری ئەو كاتە دێتە وجود كە پیاوان دان بە توانا و ئیرادە و عەقڵی ئافرەتان بنێن، ئافرەتان بەهاوبەشی راستەقینەی خۆیان دابنێن لە ژیاندا و بە پراكتیكیش كار لەسەر ئەو ئاراستەیە بكەن، گەر باس لە یاسایەكی گونجاو و مۆدێرن بكەین دەبێ ژنانیش پشكدار بكەین لە داڕشتن و هەمواركردندا، نابێ چیتر یاساكان بە عقڵی پیاوانە دابڕێژین، پێویستە ژنانیش راو تروحاتیان هەبێ و بەشدرای چارەسەری بكەن، تەنیا پیاوان ناتوانن چارەسەری ئێش و موعاناتی ئافرەتان بكەن، چونكە ئەوان باشتر و راستتر لە پیاوان دەزانن چیان دەوێ و چارەسەریش لە چیدایە، سەبارەت بە هەنگاوە كەلتووری و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانیش بێگومان ئەوانیش پێویستن، هۆشیاری رۆڵێكی باش دەبینێ لە كەمكردنەوەی ئەو دیاردەیە، هەروەها خاڵێكی دیكەی زۆر گرنگ رەچاوكردنی لایەنی سایكۆلۆژی ئەو ژنانەیە كە رووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە، ئەو جۆرە ژنانە پێویستیان بە سستەم و بەرنامەیەكی تایبەتی دووبارە بونیادنانەوەی كەسایەتی هەیە، دەبێ زانستیانە دووبارە تۆوی بڕواوئومێد لەناخیاندا بچێندرێ هەوڵبدرێ تێكەڵ بە خەڵك و ژیانی ئاسایی بكرێنەوە.

• بێگومان هەموو دیاردەیەكی ترسناك لەسەر ئاستی تاك و كۆمەڵ كۆمەڵێك ئاسەواری نێگەتیڤی هەیە، ئاسەوارەكانی لە چیدا كۆ دەكەیتەوە؟

- یەكەم كاریگەری بزربوونی رۆڵی تاكە لە شانۆی ژیاندا، بزربوونی توانای راستەقینەی مرۆڤە لەو بوارەی كە دەكرێ تێیدا بەخشندە بێ، توندوتیژی ژنان گۆشەگیر و بێ ئیرادەتر دەكات، وا دەكات دونیای گەورەی ئەوان تەنیا چوار دیواری ماڵ بێ، ترس و دڵەراوكێ لەناخی ژنان دەچەقێنێ، ئەو رەوشە هەر بەوەندە ناوەستێ وردە وردە بازنەكەی فراوانتر دەبێ بەتایبەت ئەو كاتانەی شۆڕ دەبێتەوە بۆ ناخی نەوەكان، دایكێكی دەروون دڵەراوكێ و ترساو منداڵێكی وەك خۆی ترساو پێدەگەیەنێ، توندوتیژی جگە لەناهاوسەنگی و شێواوی چیتر نابەخشێ، مرۆڤی سەركوتكراو، روئیایەكی روونی نابێ بۆ ژیان، توندوتیژی خەلەل.... و ناهاوسەنگی بە عەقڵ و پرۆسەی بیركردنەوە دەدات، لە ئاستی گشتیشدا فەوزا و پەرش و بڵاوی دەخاتە نێو كۆمەڵ، كیانی كۆمەڵەگە لەبەریەك هەڵدەوەشێنێتەوە.

• ئەمڕۆ میدیا و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی دوو قوتبی كاریگەرن لە دروستكردنی گۆڕان و هۆشیاركردنەوەدا، بەڕای ئێوە ئەو دوو جەمسەرە كاریگەرە چۆن دەتوانن هاریكاری لایەنی پەیوەندار بكەن؟

- رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی زۆریان لە ئەستۆدایە، بەڵام ئایا دەسەڵاتدارانی رۆژهەڵات تا چ پانتاییەك رێگەیان پێدەدەن، یان ئەوان دەیانەوێ چۆن هاریكاریان بكەن؟ لە هەمان كاتدا ئەو رێكخراوانە تا چ ئاستێك سەربەخۆ و ناحكومین؟ تا چەند توانیویانە خۆیان لە جەبەروت و باڵادەستی دەوڵەت رزگار بكەن؟ هەروەها ئەوانەی سەرپەرشتی یان كادیری ئەو رێكخراوانەن ئاست و توانستیان وەك پێوسیتە؟ وەڵامی ئەو پرسیارانە چەندێتی و چۆنێتی كاری ئەو رێكخراوانە دیار دەكات، سەبارەت بە میدیا و دەزگا رۆژنامەوانییەكانیش میدیای عێراقی نیشانەی پرسیاری زۆری لە سەرە، خاڵی لاوازی ئەو میدیایە بە سیاسەت بوونییەتی، هەر دەزگایە و كەوتۆتە ژێر ركێفی حزب و بزووتنەوەیەكی سیاسی دیاریكراو، ئەوەندەی بەرژەوەندی حزبەكە و تەرویج كردن بۆ لایەنێكی سیاسی دەكەن نیو ئەوەندە كار لە هۆشیاری و رۆشنفكركردنی تاك ناكەن، دەنا ئەرك و مەهامی راگەیاندن مەهامێكی هێجگار هەستیار و بە برشتە، بۆیە تاراگەیاندن خۆی لە تەرەفداری و سیاسەت دوورنەخاتەوە و بێ لایەنانە شتەكان نەخاتە روو ناتوانێ بە ئەركی خۆی هەڵسێ، لێرەوە دەگەڕێمەوە سەر ئەسڵی مەبەست و دەڵێم، لەم قۆناغەدا ئەركە سێنتڕال و قورسەكە لە ئەستۆی دەوڵەتە، دەبێ دەوڵەت لە ئاستی پەروەردە و فێركردن بەرنامەیەكی سیستماك و كۆنكرێتی هەبێ، لەلایەك كەلتووری لێبوردەیی و هۆشیاركردنەوە بەرپا بكات لەلایەكی دیكەشەوە یاسا سەروەر بكا و یارمەتی سایكۆلۆژی و كۆمەڵایەتیش پێشكەش ئەوانە بكات كە بوونەتە قوربانی ئەو دیاردەیە.

• ئەمڕۆ كۆمەڵگەی عێراقی و كوردستانی لە رووی چەندایەتییەوە گرفتی لەكەمی سەنتەر و رێكخراو و نێوەندەكانی داكۆكیكار لە پرسی ئافرەتان نییە، سەرباری ئەمە ئەوەی لە ئەرزی واقیعدا دەبیندرێ زیادبوونی رێژەی حاڵەتەكانی خۆسووتاندن و خۆكوشتنی ئافرەتانە، پێت وانییە ئەو نێوەند و سەنتەرانە لە رووی ئەدا و چۆنایەتییەوە لاوازن؟

- پرسیارێكی واقیعی و جوانە، بەڵێ وەك ئاماژەم پێدا پرسیاری زۆر هەیە لەمەڕ ئەدا و چالاكی ئەوان، بەڵام رەوشی ئەمنی و ناجێگیری بارودۆخی سیاسی لینیكیان هەیە، چونكە لە باروزروفی ناجێیگردا پانتایی كاری رێكخراوەكان پانتاییەكی تەسكە، هاوكات روئیای تاك و ئیعتیقادی سۆسیۆلۆژی كۆمەڵگەش حزوری هەیە، كۆمەڵگە داخراوەكان قورس و زەحمەت پەنا دەبەنە بەر رێكخراوەكانی ژنان و زەحمەت هەزمی تەداخولی ئەوان لە كێشە تایبەتییەكانیان دەكەن.

• سۆسیۆلیست و سایكۆلۆژی ناسان بەشێكی سەرەكی كەسایەتی مرۆڤ و، روئیا و هزر و بینینەكانی بەو ژینگە جوگرافیە دەبەستنەوە كە مرۆڤ تیایدا دەژیەت، ئێوە چۆن لە كاریگەری نێوەندی جوگرافی (ئاستی خوێندەواری و پیشە و باری كۆمەڵایەتی و..تاد) دەڕوانن لە خەباتی ژنان لە دژایەتیكردنی توندوتیژی و رەتكردنەوەی جیاكاریدا؟

- ژینگەیەكی لەباری كۆمەڵایەتی و پیشەیی و زانستی كاریگەری روونی لەسەر پێكهاتەی كەسایەتی مرۆڤ هەیە، بێگومان ئافرەتانی لادێكان جیاوازی بەرچاویان لەگەڵ ئافرەتانی شار هەیە، ئافرەت چەند لەمە ناخێكی رۆشنبیری و زانستی و پشەیی تۆكمەدا پەروەردە بووبێ ئەوا لە داهاتوودا هێندە خودانی ئیرادە و خاوەن كەسایەتی و رۆشنبیر دەبێ، ئیرادە بەردی بناغەی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییە، ئافرەتی رۆشنبیر و بە ئیرادە كەمتر دەكەوێتە بەر شاڵاوەكانی توندوتیژی ژێندەری، ئافرەتێكی خوێندەواری كاركەر كەسایەتییەكی جیاوازی لە ئافرەتێكی بێ بەرهەم هەیە، خوێندەواری و ئیرادە چانسی ژنان لە ژیاندا بەهێز دەكات، لە پاشكۆ و پەراوێزەوە دەبنە كەسایەتی ئەكتیڤ و خاوەن بیروڕای خۆیان.

• ئەو رێگە و شوێنانە چین كە دەبێ لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژێندەریدا پەیڕەو بكرێن؟

- یەكەم هەنگاو هەبوونی نییەت و ئیرادەیە لە هەردوو ئاستی فەرمی و نافەرمیدا، دەبێ دەوڵەت بەرنامەی دیاریكراوی هەبێ لە رووی هۆشیاری و پەروەردەوە هەروەها بە پراكتیكیش لە رێگەی یاساوە هەنگاوی عەمەلی بهاوێژێ، لە ئاستی نافەرمیشدا رۆشنفكر و میدیا و رێكخراوە ناحكومییەكان دەتوانن هاریكاری دەوڵەت بكەن لە توانایاندایە كار لە رای گشتی خەڵك و لایەنی هۆشیاریان بكەن.



ترجمة الحوار




- العنف ضد المرأة ظاهرة، إجتماعية خطيرة منتشرة بشكل واسع في المجتمعات المتخلفة نستطيع أن نصفها بالظاهرة الأكثر شيوعاَّ في الشرق الأوسط والهند و باكستان وبعض المجتمعات الأسلامية الآخرى، برأيكم ماهي اسبابها؟
العنف بمسماه اليوم هو ظاهرة قديمة جداً تعبر عن إستعمال القوة في فرض السلطة على الآخر بتعنيفه أي إذائه و اذلاله ويتم بطرق مختلفة، واليوم اصبح العنف سمة من سمات العصر تجتاح العالم ، بالعنف يسيطر القوى على الآخر الضعيف والضعيف ايضاً يستخدم العنف تجاه الآخرالقوى ، ومن هذا افهم وأدرك كيف يستخدم العنف ضد المرأة التي هي الكائن الاضعف والادنى بحسب المفاهيم الاجتماعية والثقافية التي تختزنها رؤوس الشعوب. إما في المجتمعات الشرقية تكون أكثر شيوعاً لان هذه المجتمعات هي الاكثر قمعاً وظلماً لحريات افرادها، ولم تفهم هذه المجتمعات إلى حد اليوم معنى الحقوق والواجبات وتعاني من عدم تطبيق حقوق الأنسان فكل فئات هذه المجتمعات تعاني القهر والفقر والجهل والتبعية وعدم الأنصاف. وأهم سبب جعل العنف اكثرشيوعاً هو التخلف بكل المجالات السياسية والاقتصادية والثقافية.
- ولماذا تبرز بكشل واسع في المجتمعات الأسلامية مقارنة بالمجتمعات آخرى ؟

مع الأسف نحن جزء من المجتمعات الاسلامية التي تتسم بالظلم ، الفقر والجهل حقيقة لايمكن تجاهلها، ومن هذه السمات الغالبة على مجتمعاتنا ساد فيها العنف المكثف ضد المرأة لقمع أدراكها ولحجب الرؤية عنها وهذا ينطبق ايضاً على الرجل لاحرية في التعبير ولا في الاختيار فالكل تابع للاقوى ، ما رأيك بانتشار الامية بين النساء العراقيات وكانها عادت إلى زمن الجاهلية اليست الأمية عنف ضد العقل والآدراك اليست الأمية عنف ضد العلم وهوحق من حقوق مجتمعاتنا، أما الفقر والعوز والمراة قصة مؤلمة لم تنتهي بل ازدادت في مجتمعاتنا ، والمعادلة تكمن كلما كانت المرأة أمية ومحتاجة تكون ضعيفة ومغلوبة فتكون السيطرة عليها أسهل فكيف يطلب منها أن تكون ام صالحة أو مربية ذكية. وانتشار العنف تجاه المرأة أوسع يعني الخوف منها من وعيها من أستقلالها الاقتصادي، فاذا تعلمت وعملت المرأة تصبح قوية فيصعب اخضاعها للعادات المتخلفة ويصعب استغلالها ولان مجتمعاتنا ترفض التطور مع متغيرات العصر فتمارس العنف تجاه إنسانها ونسائها.
- برأيكم هل أن سن القوانين والتشريعات كافية في خلق مناخِ تشعر فيه المرأة بالمساواة ، مع الرجل أم أننا بحاجة الى خطوات إجتماعية واقتصادية والتوعوية؟
القانون مهم جداً إذا كان مفعل ويطبق.. فنحن مجتمعات تعاني غياب القوانين وتطبيقها بالحق على الجميع، ومناخ المساواة لايتم الا إذا اعترف الرجل إن المراة أنسان كامل وأعترافه بذلك يكون عن طريق وعيه أن المرأة شريك حقيقي له في الحياة ودونها لايحقق شيء، ويعطيها الحق في صياغة قوانين تناسبها وهي التي تعرف ما تريد خاصة نحن نخضع لقوانين متخلفة لم يشرعها سوى الرجال لصالحهم ولمصلحتهم.
نحن نحتاج لكل الخطوات التوعوية ونحتاج الوعي للصغير والكبير نحتاج الى نحتاج الاهتمام بكل مرافق الحياة السياسية الاقتصادية التعليمية والثقافية نحتاج لمفاهيم انسانية تعطينا حقنا بالحياة الكريمة.
- ما المهام التي تقع على عاتق منظمات المجتمع المدني و المؤسسات الاعلامية؟
كثيرة هي مهام و مسؤليات منظمات المجتمع المدني .. ولكن من يعطيهم ويسمح لهم بدورهم الحقيقي في مساندة النساء دون تميز، وأنا أرى إن دور الحكومات هو الاول لدعم المنظمات وهذا الدعم يتم باعطاء الحرية للمنظمات كي تقوم بدورها الايجابي السليم. أيضاً مناخ الأمان اذا ماتوفر في البلد والذي يجعل الانسان وخاصة المرأة في حالة من التفكير الصحيح ولأن عدم الأمان يشوش كل المدركات ،لذلك كان إستقرار الدول مهم في مزاولت كل المؤسسات أدوارها بشكل فعال ومن ضمنها منظمات المجتمع المدنى والمنظمات النسوية والجمعيات الخيرية. أما المؤسسات الاعلامية أيضاً تعاني من التسيس، فكل مؤسسة إعلامية هي راعية ومنفذة لمؤسسيها أو مموليها فنحن نعاني من فقدان الحيادية في ممارساتنا وإظهار القضايا بحقائقها ومصداقيتها.
- ماهي الآثار التي تنتجها العنف في المجتمع بشكل عام وعلى المرأة بشكل خاص؟

أهم أثر أشخصه في تغلب سمة العنف على المجتمع هو تراجع الأدوار الحقيقية للإنسان لتحقيق دوره الحقيقي في بناء الحياة وهذا أيضاً ينطبق على المرأة ودورها فيؤدي إلى إنحسار دورها وإنزوائها خلف الجدران.. بالاضافة إلى خلق الفوضى في المجتمعات والشعور بالخوف وعرقلة العقل الإنساني من الرؤية الواضحة في قياس الصواب وهذا بدوره يخلق حالة التخلف التي تسود المجتمع وتغلب على صفة التحضر ومن هذا لايبقى مجتمع بل خراب.
- ماهي الخطوات التي يجب إتباعها في الحد من هذه الظاهرة و وأدها؟

مجتمعاتنا بحاجة إلى تضافر جهود العقول الفعالة والمتنورة ليكونوا قاعدة تستأصل العتف من القلوب بتنويرها بالفكر الإيجابي الذي يحقق الحياة السلمية التي تؤدي إلى التقدم وليس العكس كما هو موجود من فئات متعصبة لاتخدم سوى إنهيار الوحدة الإنسانية في مجتمعنا.
نحن نحتاج إلى فهم ما ذا تعني حقوق الإنسان وتطبيق هذه الحقوق في مجتمعنا ،حتى نكون إنسان بحق وليس على الهامش.
نحن بحاجة إلى نهضة في جميع المؤسسات سياسية اقتصادية اعلامية اجتماعية تربوية إنسانية من الأسرة وصولاً إلى أكبرمؤسسة.
- كيف تنظرين الى تأثير الوسط الجغرافي الذي تعيش فيه المرأة في استئصال آفة العنف؟ بمعنى آخر هل (مستوى التعليم، الحياة المهنية، الحالة الاجتماعية، اللغة و الطبقة التي تنتمي اليها) دور في نضالهن ضد العنف والتمييز؟
المناخ الايجابي والسليم من أهم المفاصل التي يتطلبها استئصال آفة العنف، وهو يخدم حياة الإنسان، فيزدهر التعليم ويرتقي بمستواه فيساهم في رفع قدر الحياة المهنية وإنتاجها الخلاق ،فتكون بذلك الحالة الاجتماعية مستقرة على قدرها دون تفكير بالحقد والضغينة للحالات الاجتماعية الاعلى وبذلك تتنوع اللغة لتتقارب من خلالها الثقافات فترتقي الطبقات لتكون جميعها على قدر الحياة المتحضرة والكريمة مما يلغي التميز تجاه الإنسان المختلف بانتماءه فينشأ من ذلك عدم التميز ضد المرأة كونها انسان كامل قادر ومؤهل في صنع الحياة فيكون دورها فاعل بداص من صياغة الدستور واستحداث القوانين والمشاركة في السياسية دون حكرالوضائف والادوار للرجال فقط.
- رغم ازدياد المنظمات والمراكز والجماعات النسوية التي تدافع عن المرأة مع هذا نرى أن مآساة المرأة العراقية مستمرَ وأن حالات الانتحار والحرق لم تتوقف، ماهي وجهة نظركم الى هذه الاشكالية؟
هذه الاشكالية المأساوية هي نتيجة لعدم الاستقرار الأمني والارهاب الذي جعل من الجهل والتخلف والخوف سمات غالبة في المجتمع تعوق دور المرأة و دورالمنظمات النسوية من انجاز مهامها الحقيقية والاساسية والمشاركة الفعالة في بناء الحياة العصرية والمتقدمة فاستغل الفكر المتخلف دوره في ممارسة العنف تجاه المرأة لتكون هي أكبر ضحية من جراء هيمنة الفكر الظلامي على المجتمع.







مجلة كولان

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...